وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: لە هەر سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا بە پشتبەستن بە نزیکەی 4000 مێگاوات کارەبا، ڕۆژانە 18-20 کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتییان دەدرێت.
ئهمرۆ شەممە 29ـی ئاداری 2025، وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگهیاند: لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 7000 كرێكارو فەرمانبەری كارەبا لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و، كۆنترۆڵی كارەبای پارێزگاكان و وێستگەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا و سیانەكان و پۆلیسی كارەبا لەسەرجەم پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێم بە شێوەی ئێشكگریی لە خزمەتی هاووڵاتییاندا دەبن.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کرد، لە هەر سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز بە پشتبەستن بە نزیكەی 4000 مێگاوات كارەبا ڕۆژانە 18- 20 كاتژمێر كارەبا بە هاووڵاتییان دەدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.