Erbil 10°C سێشەممە 01 نیسان 06:51

دەزگای خێرخوازیی بارزانی: لەماوەی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵدا نزیکەی 6ملیار دینار هاوکاریمان بە هاونیشتمانیان گەیاندووە

کوردستان TV
100%

ساڵانە لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی پرۆژه‌ خێرخوازییه‌كانی فراوانتر ده‌كات و ئه‌مساڵیش له‌ چه‌ندین بواری جیاواز هاوکاری بەو خەڵکانە گه‌یاند كه‌ پێویستییان پێی بوو.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایده‌گه‌یه‌نێت، لەماوەی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ نزیکەی شەش ملیار دینار هاوکارییان لە حەوت سێکتەری جیاواز بە هاونیشتمانیان گەیاندووە.

 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ بڕی پێنج ملیار و 829 ملیۆن دینار لە حەوت سێکتەری جیاواز هاوکاری گەیاندووه‌ته‌ خەڵکی هەژار.

ئامارەکانی هاوکاری دەزگای خێرخوازیی بارزانی تەنیا لە مانگی ڕەمەزاندا بەمجۆرەیە:

-      دابینکردنی 15 خانوو بۆ خەڵکی هەژار لە چوارچێوەی پڕۆژەی نووژین. جگه‌ له‌وه‌ش دەرفەتی کار بۆ ئه‌و خێزانانه ڕەخسێندراوە، لەو پڕۆژانەشدا ملیارێک و 200 ملیۆن دینار خەرج کراوە.

-       دابەشکردنی دوو ملیار و چل و نۆ ملیۆن دینار وەک مووچەی ئازیزان. 

-      دابەشکردنی چل و هه‌شت هەزار و هه‌شتسه‌د و نه‌وه‌د سەبەتەی خۆراک.  بە بەهای 976 ملیۆن دینار پێشکەش بە خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت بەبێ جیاوازیی لە هەرێمی کوردستان کردووە

-      دابەشکردنی چل و پێنج هەزار و پێنجسه‌د  ژەمە خۆراکی گەرم. بە بەهای 849 ملیۆن دینار لە تەواوی ئۆفیسەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هاوبەشی سەرمایەداران لە کوردستان 

-      دابینکردنی هاوکاری نەختینە بۆ هەزار و 280 خێزان.  كه‌  397 ملیۆن دینار پارەی کاشی پێشکەش خێزانانه‌ کراوە

-       دابینکردنی دوو هەزار و دووسه‌د و بیست و هه‌شت ڤاوچەر لە چوارچێوەی کۆبۆنی خۆراک. ڤاوچەر کارتێکی تایبەتە  بە هەژاران و کەمدەرامەتان دەدرێت بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی خۆیان لە مارکێتەکان بێ بەرانبەر وه‌ربگرن. بۆ ئەوەش 270 ملیۆن دینار خەرج کراوە

-      جلوبەرگی جەژنیش بۆ 452 مندال دابینکراوە.  بە بەهای 31 ملیۆن و 640 هەزار دینار

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.