فه‌رمانگه‌ی میدیا‌و زانیاری.. بۆ رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز ئاماده‌كاری ئه‌منیی توند و تۆڵ له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بڵاویكرده‌وه، به بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز و پشووه‌كانی ئه‌م جه‌ژنه له رێككه‌وتی 29ی ئاداری 2025 تاكو 5ی نیسانی 2025 سه‌رجه‌م هێزه‌كانی به‌رگریی شارستانی له ته‌واوی پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، به مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتییان و جێبه‌جێكردنی پلانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز.
پڵانه‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بن، یه‌كه‌م: سه‌رجه‌م بنكه‌كانی ناو شار‌و ده‌ره‌وه‌ی شار له ئێشكگری ته‌واوده‌بن، دووه‌م: تیمی گه‌ڕۆك به‌رده‌وام ده‌بن له شوێنه گشتییه‌كانی ناو شار‌و بازاڕه‌كان، سێیه‌م: به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دیوانی پارێزگاكان و ده‌سته‌ی گه‌شتو گوزار ناوچه گه‌شتیارییه‌كان تیمی گه‌ڕۆكی لێ جێگیر ده‌كرێت بۆ پاراستنی گه‌شتیاران.بە بۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانه‌وه له سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌وه تاوه‌كو پێنجی نیسان لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییه و رۆژی یه‌كشه‌ممه 6ی نیسان دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكاتەوە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.