ته‌نها له سێ مانگی رابردوودا هێزه‌كانی ئه‌منی عێراق، هزار و پێنجسه‌د و په‌نجا و نۆ بازرگانی مادده‌ی بێهۆشكه‌ر له چه‌ندین پارێزگای عێراق ده‌سبه‌سه‌ر كردوون.
زیادبوونی بكارهێنه‌ر و بازرگانی كردن و به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی بێهۆشكه‌ر له عێراق روو له زیادبووندایه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا رێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هۆشداریان به عێراق داوه كه عێراق بووته ناوه‌ندێكی بڵاوبوونه‌وه‌ی مادده‌ی بێهۆشكه‌ر له ناوچه‌كه.
حوسێن یوسف تەمیمی، ووته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی مادده‌ی بێهۆشكه‌ر و كاریگه‌ری ده‌روونی له عێراق رایگه‌یاند، له ده‌ستپێكی ئه‌مساڵه‌دا تا ئێستا ده‌ست به‌سه‌ر دوو ته‌ن و سه‌د و په‌نجا و شه‌ش كیلۆگرام مادده بێهۆشكار دا گیراوه.
هه‌روه‌ها، سه‌د و نه‌وه‌د و چوار بازرگانی بیانی و هزار و سێسه‌د و شه‌ست و پێنج بازرگانی ناوخۆیی ده‌ستبه‌ر كراون.
به پێ ئاماری ناوه‌ندی ستراتیژی بۆ مافی مرۆڤ له عێراق، تا ئێستا چل هه‌زار كه‌س به تۆمه‌تی بازرگانی كردن به مادده‌ی بێهۆشكار ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.