به پشت به‌ستن به ڕاپۆرتی بالیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا له‌باره‌ی دۆخی ئه‌منی و ته‌ناهی ناوخۆی سووریا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاگاداری هاوڵاتییانی ده‌كاته‌وه كه به په‌له سووریا جێبهێڵن .
ئه‌مرۆ شه‌ممه 29-3-2025 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به پشت به‌ستن به ڕاپۆرتی نوێی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمیدا ئاگاداری هاوڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه به‌هۆی نا جێگیری دۆخی ئه‌منی هه‌رچی زووه و به په‌له سووریا جێبهێڵن .
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پاساوی بۆ ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه خێرایه ئه‌وه‌یه كه ،ئه‌گه‌ری زۆره له رۆژانی پشووی جه‌ژندا هێرشی چه‌كداری تاكه كه‌سی یان ته‌قینه‌وه‌ی ڕێكخراو یان ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو ئاراسته‌ی كونسوڵخانه و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ناوخۆی سووریادا بكرێت .
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، بۆ هه‌ر پێشهاتێكی نه‌خوازراو ئاماده‌كارییان كردووه و حكوومه‌تی ڕاگوزه‌ری سووریاشیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ڕژدتر بن له پاراستنی ئاسایشی ناوخۆیی سووریا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.