ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28-3-2025 وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی دابین كردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری له (پڕۆژه‌ی ڕووناكی) دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری بۆ شه‌ش گه‌ڕه‌كی تری هه‌ولێر ڕاگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و پێیان ده‌گات .
ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بایه ..
له درێژەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکی، وەزارەتی کارەبا هەڵدەستێت بەدابینکردنی کارەبای نیشتیمانی 24 کاتژمێری بۆ شەش گەڕەکی دیکەی شاری هەولێر کە بریتین لە گەڕەکەکانی (تەیراوە، مستەوفی، کورانی عەنکاوە، عەنکاوە، سەڵاحەددین و منارە).
ئەمەش دوای ئەوە دێت کۆمەڵێک گەڕەکی دیکەی هەولێر سوومەندبوون لە پڕۆژەی ڕووناکی لە گەڕەکەکانی (شادی، بەهاری نوێ، نازناز، بەختیاری، سەربەستی، کوران، کوردستان، ماجیداوە، ڕزگاری، بەهار، کرێکاران، ئازادی، ڕاستی، نیشتیمان، ڕاپەڕین، نەورۆز، ماردین، زانیاری، تەعجیل، عارەبان و منارە).
بەمشێوەیەش بەکۆی گشتی تەنها لەسەر ئاستی هەولێر، تا ئێستا 26 گەڕەک و 346 هەزار هاوڵاتی لەم خزمەتگوزارییە سوودمەند بوونە .
پڕۆژەی ڕووناکی بەردەوامە لە فراوانبوون و تا ئێستا لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان 415 هەزار هاوڵاتی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە و نزیکەی 600 مۆلیدەی تایبەت وەستێنراون لە 35 گەڕەکی جیاواز لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.