ئه‌مرۆ هه‌ینی 28-3-2025 میشێل عه‌ون سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان داوایه‌كی به په‌له‌ی ئاڕاسته‌ی فه‌ڕه‌نسا و یۆنان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تیی كرد كه سنوورێك بۆ ده‌ستدرێژیی و پێشێلكارییه‌كانی سوپای ئیسرائیل دابنێن تا هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر باشووری وڵاته‌كه ڕابگرێت .
ئه‌مڕۆ هه‌ینی سەرۆکایەتی لوبنان لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووه ،میشێل عەون سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان له په‌یامێكی به په‌له‌دا بۆ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و سەرۆکی قوبرس و سەرۆک وەزیرانی یۆنانی ناردووه و ڕاگەیاندووه، دەستدرێژییەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر باشووری وڵاته‌كه و هەڕەشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل رابگرن و سنووری بۆ دابنێن كه چیتر یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشێل نه‌كات .
میشێل عه‌ون ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، ئیسرائیل پێشێلی یاساكانی ئەو ڕێککەوتنەی کردووه كه فەرەنسا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا سەرپەرشتی دەکەن كه له نێوان ئیسرائیل و لوبنان له باره‌ی ئه‌نجامدانی ئاگربه‌ست واژۆ كرا .
هەروەها میشێل عەون سه‌رۆكوه‌زیرانی لوبنان داواشی کردووه ،پێویستە لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە کۆتایی بەم دەستدرێژییانەی ئیسرائیل بهێنێت حكوومه‌تی ئیسرائیل ناچار بکات بۆ پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکە وەک چۆن لوبنان پابەندە پێیەوە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.