ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.7 پلەی رێختەر لە میانماڕ كەوتەوە، بەهۆی بەهێزییەكەیەوە بوومەلەرزەكە لە هەریەك لە وڵاتانی بۆرما، چین، تایلاند و چەند وڵاتێكی دیكەش هەستی پێ كراوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی دەستەی رووپێوی جیۆلۆجی ئەمەریكا، سەنتەری بوومەلەرزەكە لە وڵاتی میانمار بووە و لە قوڵایی تەنیا 10 كیلۆمەتر لە ژێر زەوییەوە روویداوە.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان باس لەوە دەكەن كە بەهۆی بوومەلەرزەكە چەندان خانوو و باڵەخانەی بەرز رووخاون و كارەساتی گەورە لە هەریەك لە وڵاتانی میانمار و بۆرما دروستبووە، تا ئێستاش قەبارەی زیانە گیانی و ماددییەكان بڵاو نەكراونەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.