فڕاكیسۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك راگەیەنراوێكی لەبارەی پەراوێزخستنی ئێستای پێكهاتەی كورد لە كەركووك بڵاو كردەوە و تێیدا ئیدانەی ئەم پەراوێزخستنەی كرد و بە دۆخێكی مەترسیداری وەسف كرد.
لە راگەیەنراوەكەی فڕاكسیۆنی پارتیدا هاتووە: لەم دواییانەدا لە كۆی 149 وەزیفەی دامەزراندنی پۆلیس لە پارێزگای كەركووك، تەنیا 7 وەزیفەیان بۆ كورد بووە.
هەروەها هاتووە: ئەم كارانە رەنگدانەوەی سیاسەتێكی بەرنامەبۆداڕێژراوی جیاكارییە بە ئامانجی كەمكردنەوەی رۆلی كورد لە دامەزراوەكانی دەوڵەتدا و بڵاوكردنەوەی هەژاری لەناو كۆمەڵگەی كوردی لە كەركووك.
ئاماژە بەوەش دەكات كە بەردەوامبوونی ئەم سیاسەتە، بووەتە هۆكاری ئەوەی رێژەی نوێنەرایەتی ئێستای كورد لە فەرمانگەكانی دەوڵەت لە كەركووك بۆ كەمتر لە 15% كەم ببێتەوە.
فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك جەختی كردەوە كە بەهیچ شێوەیەك ئەم زوڵم و پەراوێزخستنەی كورد لە كەركووك قبووڵ ناكەن، داواشی لە حكوومەتی فیدڕالی و حكوومەتی خۆجێیی كەركووك كرد ئەم نادادپەروەرییە راست بكەنەوە.
وێنە: دەقی راگەیەنراوەكەی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.