یەكێتی تۆپی پێی عێراق ئەمشەو پێنجشەممە بڕیاری دا بە دوورخستنەوەی خیسۆس كاساس لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق.
رۆژنامەی (سەباح)ی عێراقی بڵاوی كردەوە: لە كۆبوونەوەی ئەمشەوی یەكێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاردرا بە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی كاساس لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق.
بڵاویشی كردەوە كە هۆكاری سەرەكی دوورخستنەوەی كاساس لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق بەهۆی شكستەكەی یاریی رابردووی هەڵبژاردەكە بوو بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ بەرامبەر بە هەڵبژاردەی فەڵەستین لە چوارچێوەی یارییەكانی پڵاوتنی كیشوەری ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.