Erbil 15°C دووشەممە 31 ئازار 06:04

ئێران: وەڵامی نامەكەی دۆناڵد ترەمپمان داوەتەوە

کوردستان TV
100%

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمشەو پێنجشەممە ئاشكرای كردووە كە لە رێگەی عومانەوە، وەڵامی نامەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكایان داوەتەوە.

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاژانسی (ئیرنا)ی ئێرانی راگەیاندووە: بەشێوەیەكی گونجاو و لە رێگەی عومانەوە، وەڵامی نامەكەی سەرۆكی ئەمەریكامان داوەتەوە.

راشیگەیاندووە: لە نامەكەدا بەشێوەیەكی تێروتەسەل بۆچوونی خۆمان سەبارەت بە دۆخی ئێستا و نامەكەی تەرمپ خستۆتەڕوو.

هەروەها رایگەیاندووە: بۆچوونی سیاسی ئێمە بەرامبەر بە ئەمەریكا تا ئێستا ئەوەیە كە دووركەوینەوە لە گفتوگۆی راستەوخۆ بەهۆی بەردەوامی پاڵەپەستۆ و هەڕەشە سەربازییەكان، بەڵام پێمان باشە گفتوگۆ ناڕاستەوخۆكان وەك رابردوو بەردەوامییان هەبێت.

عەباس عێراقچی ئاماژەی بەوەش دا كە لەسەردەمی هەردوو سەرۆكی حكوومەت حەسەن رووحانی و ئیبراهیم رەئیسی گفتوگۆ ناڕاستەوخۆكان لەگەڵ ئەمەریكا بەڕێوەدەچوون.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا لە سەرەتاكانی ئەم مانگەدا رایگەیاندبوو كە نامەیەكی ئاراستەی عەلی خامەنەیی رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران كردووە و تێیدا ئەوەی خستۆتەروو كە پێویستە هەردوولا سەبارەت بە پرسی چەكی ئەتۆمی بگەنە ڕێككەوتنی كۆتایی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.