Erbil 23°C چوارشەممە 26 ئازار 17:54

وەزارەتی تەندروستی : لێكۆلینه‌وه‌ له‌ چۆنیه‌تی گیان له‌ده‌ستدانی د. قه‌حتان جیهاد سورچی ده‌كه‌ین

کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (189 وشە)
100%

 دوای فراوان بوونی نیگه‌رانییه‌كان له‌باره‌ی لێكۆلینه‌وه‌ له‌ چۆنییه‌تی ڕوودانی وه‌رگه‌ڕانی ئامبولانسی تایبه‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ی برینداران  له‌ ڕۆژی هه‌ینی 21-3-2025 له‌ قه‌زای مێرگه‌سور كه‌ بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی دكتۆر قحتان جیهاد سورچی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی ..

 

دوابەدوای هەردوو ڕوداووی دڵتەزێنی هاتووچۆی یەک لەدوای یەکی ئەمبوڵانسی نەخۆشخانە و دواتر وەڕگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بۆ گواستنەوەی هەمان بریندارانی ڕوداووەکە لە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 2025/3/21 لەسنوری قەزای مێرگەسۆر کە بەداخەوە بووە هۆی گیان لەدەستدانی پزیشکی جوانەمەرگ (د. قحطان جیهاد سورچی) لەکاتی دەوامی ئێشکگری و ئەرکی فەرمی و گەیاندنی نەخۆشدا.

لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز وەزیری تەندروستی، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهاوبەشی و بەشداری سەرۆکایەتی داواکاری گشتی و ڕێککاری یاسایی و دادوەری و ئامادەبوونی چاودێری دادوەری پەیوەندار، دەستبەجێ لێژنەی لێکۆڵینەوەی تایبەت پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ڕووداوەکە و گیان لەدەستدانی خوالێخۆشبوو و بەدواداچوون و دەستنیشانکردنی ووردەکاری پێویست.

وێڕای دڵتەنگی و خەمو پەژارەمان، جارێکی تر پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەی جوانەمەرگی خوالێخۆشبوو (د. قحطان جیهاد سورچی) دەکەین .

لە خوای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبوری بە خانەوادە و کەسوکاری بدات .

هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارانی ڕووداوەکە دەخوازین .

وەزارەتی تەندروستی

حکوومەتی هەرێمی کوردستان

24 ئازار 2025

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.