به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئه‌مریكی ئاشكرای كرد كه پیت هێگست وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا بڕیاری داوه مانه‌وه‌ی كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ترومه‌ن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست درێژ بكاته‌وه، له هه‌مان كاتدا كه‌شتییه‌كی گه‌وره‌ی فڕۆكه‌هه‌ڵگر له هه‌فته‌كانی داهاتوودا ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه بكات.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و لێدوانانه، كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه بڵاویكرده‌وه كه ده‌نی كۆمه‌ڵێك ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له له باشووری به‌نده‌ری حه‌دیده بیستراوه.
هاوكات گوته‌بێژی حووسییه‌كان رایگه‌یاندووه كه به درۆنی هێرشبه‌ر توانیویانه كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ترومه‌ن بكه‌نه ئامانج.
له شه‌ممه‌ی رابردووه‌وه ئه‌مریكا ده‌ستی به زنجیره‌یه‌ك هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن كردووه و ده‌ڵێت: ئامانجی له‌و هێرشانه ئه‌وه‌یه ئازادیی بازرگانی بۆ رێڕه‌وه ده‌ریاییه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه.
حووسییه‌كان كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، چه‌ندان كه‌شتیی بازرگانییان كردووه‌ته ئامانج و زیانیان به گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی گه‌یاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.