Erbil 22°C دووشەممە 31 ئازار 16:57

سەباح سوبحی .. ئه‌م ھەفتەیە کێشەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم کۆتایی دێت و دەست بەھەناردەکردنەوەی دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%

به‌ گوته‌ی ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌م ھەفتەیە کێشەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم کۆتایی دێت و دەست بەھەناردەکردنەوەی نەوت دەکرێتەوە.

سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند، کۆتایی ھەفتەی رابردوو له‌گه‌ڵ شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق تاوتوێی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی كوردستانمان کرد و، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆمان ده‌رباره‌ی شازده‌ دۆلاری کۆمپانیا نەوتیەکانی ھەرێمی کوردستان کرد، کە بۆ ھەر بەرمیلێک شازده‌ دۆلار کێشەی لەسەرە ئەویش پێویستە گەرەنتی ھەبێت مانگانە بۆیان خەرج بکرێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز ده‌شڵێت، گفتوگۆكان لە نێوان شاندی ھەرێم و عێراق بەردەوامە و بڕیارە ئەم ھەفتەیە بگەنە ئەنجامی کۆتایی و دەست بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم بکرێتەوە، چونکە وڵاتە زلھێزەکان سوورن لەسەر ئەوەی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم دەستپێبکاتەوە بە تایبەت ئەمەریکا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.