Erbil 10°C سێشەممە 01 نیسان 06:35

ترەمپ مۆڵەتی تەنیا دوو مانگی داوەتە ئێران

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا مۆڵەتی تەنیا دوو مانگی داوەتە بەرپرسانی باڵای ئێران بە مەبەستی ئەنجامدانی رێككەوتنێكی نوێ سەبارەت بە دۆسییەی ئەتۆمییەوە.

دوو هەفتە بەر لە ئێستا نامەیەكی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ گەیشتە دەست عەلی خامەنەیی رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران.

ماڵپەڕی (ئەكسیوس) ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشكرای كرد: لە نامەكەدا دۆناڵد ترەمپ مۆڵەتی دوو مانگی داوەتە عەلی خامەنەیی بۆ ئەنجامدانی رێككەوتنێكی نوێ سەبارەت بە دۆسییەی ئەتۆمی ئەو وڵاتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە هەرزوو رابەری كۆماری ئیسلامی ئێران ناوەڕۆكی نامەكە و دەستپێكردنەوەی راستەوخۆی گفتوگۆكانی لەگەڵ ئەمەریكا رەتكردەوە.

بەر لە دوو هەفتە دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ (فۆكس نیوز) ئاشكرای كردبوو كە لە نامەكەدا پێشنیاری بێ مەرج و راستەوخۆی لە خامەنەیی كردووە بۆ دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان سەبارەت بە پرسی ئەتۆمییەوە.

جەختیشی كردبووەوە كە ئەمەریكا بەهیچ شێوەیەك رازی نابێت ئێران دەستی بگاتە چەكی ئەتۆمی، بۆیە باشترە رێككەوتنێكی ئاشتی نوێ لەنێوان هەردوولا واژۆ بكرێت.

سەرچاوە رۆژنامەوانییەكە ئاماژەی بەوەشدابوو كە ئەگەر ئێران دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان رەت بكاتەوە، رەنگە لەلایەن ئەمەریكا و ئیسڕائیلەوە رووبەڕووی هێرشكردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ببێتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.