به له‌به‌رچاوگرتنی دۆخی ناوخۆیی ئێران په‌رله‌مانی ئێران هه‌مواری یاسای حیجابی كرده‌وه و له هه‌مواره‌كه‌دا هاتووه، پێویسته پۆلیسی ئاداب هه‌ڵبوه‌شێته‌وه به له‌به‌رچاوگرتنی گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م و دۆخی ناوخۆیی ئێران و مامه‌ڵه‌كردنی دروستتر له‌گه‌ڵ ئازادییه ڕێپێدراوه‌كانی تاك .
ئاژانسی جیهانی (فرانس پرێس ) بڵاویكردووه‌ته‌وه ، محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگه‌یاندووه ، هەمواركردنەوەی یاسای حیجاب پرسێكی ناوخۆیی ئێرانه و ده‌بێت به بایه‌خه‌وه كاری له‌سه‌ر بكرێت ، یه‌كه‌م هه‌نگاویش له‌و پێناوه‌دا بنرێت ئه‌وه‌یه كه پێویسته به تەواوەتیی هێزە گەڕۆكەكانی پۆلیسی ئاداب و رێنوێنی له ناوخۆی ئێران هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و به‌جۆرێكی دروست تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئازادییه ڕێپێدراوه‌كانی تاك بكرێت كه نه‌بێته هۆی دروست بوونی پشێوی نانه‌وه‌ی ناوخۆیی .
جێی سه‌ره‌نجه ، لە چەند ساڵی رابردوو دا چەند پێشنیازێك لە ناوخۆی ئێران سەبارەت بە جێبەجێكردنی یاسای حیجاب له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته خراونه‌ته ڕوو، ئه‌وه‌ش مشتومڕی زۆری له‌لایه‌ن تووندڕه‌وه ئاینییه‌كان له‌ناوخۆی ئێران به‌دوای خۆیدا هێنا و تا ئێستا دەسەڵاتدارانی ئێران دووپات لە پێویستیی پابەندبوون بە حیجاب دەكەنەوە و هاوڕا نین له‌گه‌ڵ هه‌موواركردنه‌وه‌ی یاسای حیجاب له په‌رله‌مان كه بریتیه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پۆلیسی ئاداب .
چاڵاكوانان و ڕیفۆڕمیسته‌كانی ئێران له‌بواری ئازادییه تاكه كه‌سییه‌كان له ناوخۆی وڵاته‌كه‌دا له هه‌وڵ و خه‌باتیان به‌رده‌وامن تا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ناچار بكه‌ن كه گوێ له په‌یامه‌كانیان بگرێت و بابه‌تی جێبه‌جێ كردنی شه‌ریعه‌ت تێكه‌ڵ به ئازادی تاكه كه‌سی نه‌كرێت ، ئه‌وه‌ش بووه‌ته گرفتێكی گه‌وره و تا ئێستا حكوومه‌تی ئێران نه‌چووه‌ته ژێر باری ئه‌و داواكارییانه و پابه‌ندبوونی خۆی به حیجاب و ئادابی ئیسلامی دووپات كردووه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی له شوێنه گشتییه‌كاندا .
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت هه‌موواركردنه‌وه‌ی یاسای حیجاب و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پۆلیسی ئاداب له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته ، دۆخی ناوخۆیی ئیران ببات بۆ ئاستێكی تر له‌ڕووی كرانه‌وه و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ماف و ئازادییه تاكه كه‌سییه‌كان، وه پیشوازی گه‌وره‌ی له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئیرانه‌وه لێ بكرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.