Erbil 11°C ھەینی 21 ئازار 20:19

شاندی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی لە مۆسکۆ لەگەڵ بەشی کوردناسی پەیمانگەی رۆژهەڵاتناسی کۆ بووەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانەی سەردانەکەیاندا بۆ مۆسکۆ، شاندێكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی نەوزاد محەمەد ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بە یاوەری هەڤال نزارکی کادری پێشکەوتوو لە رووسیا، سەردانی بەشی کوردناسی پەیمانگەی رۆژهەڵاتناسی کرد و لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی بەشەكە کۆبوونەوە.

شاندەکەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی باسیان لە گرنگی ناوەندێکی زانستی و ئەکادیمی رووسیا کرد کە گرینگی بە زمان و مێژوو و کولتوری نەتەوەیەکی زیندووی وەک گەلی کورد دەدات کە لە رابردوو و ئێستاشدا بە توێژینەوەکانیان جەخت لە هەبوونی میلـلەتێکی زیندوو دەکەنەوە.

نەوزاد محەمەد جەختی لەوە کردەوە کە مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) بە بایەخەوە لەم ناوەندە گرینگە زانستییە دەڕوانێت کە چەندین ئەکادیمیست و پرۆفیسۆر بە توێژینەوەکانیان لەبارەی  کەلتوور و زمان و مێژووی کورد بە زمانی ڕووسی بڵاوكردووەتەوە و بەردەوامن بۆ زیندووی مێژووی میلـلەتی کورد.

دواتر کریل ڤێرتیایێڤ سەرۆکی بەشی کوردناسی، بانگهێشتنامەیەکی ئاراستەی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی کرد کە لە 26ی مانگی 5ی ئەمساڵ کۆنفرانسێکی زانستی لەبارەی مێژووی کورد ئەنجام دەدەن.

لە کۆتایی دیدارەکەدا نەوزاد محەمەد ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ك) چەپکە گوڵی ڕێز و وەفا و تابلۆی شارەکانی هەرێمی کوردستانی پێشکەش بە بەشی کوردی لە پەیمانگای ڕۆژهەڵاتناسی ئەکادیمیای زانستی ڕووسیا کرد.

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.