Erbil 26°C چوارشەممە 09 نیسان 01:30

نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا کۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (103 وشە)
100%

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق و شاندی یاوەری کرد.

له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا پەیوەندییەکانی ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ کران، هەروەها ده‌رباره‌ی دۆخی هه‌رێمی کوردستان و عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ خواستی دوو لایه‌نه‌ بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌کان و فراوانکردنی هاریکاریی هاوبه‌ش له‌ بواره‌ جیاکاندا دووپات کرده‌وه‌.

ده‌رباره‌ی پێکهێنانی کابینه‌ی داهاتووی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش، نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ هه‌وڵه‌کان ئه‌رێنی به‌ڕێوه‌ ده‌چن.

دۆخی سووریا، هه‌وڵه‌کانی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ تورکیا و چه‌ند پرسێکی دیکه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو که‌ کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا له‌ هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.