نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/3/19 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له د. شێخ مادح شێخ عوسمان نەقشبەندیی بیارە سەرپەرشتیاری مەدرەسە و خانەقاکانی حەزرەتی شێخ عوسمان سیراجه‌ددینی بیارە لە کوردستان و تەواوی جیهان و شاندێكى ياوه‌رى كرد كه له ژماره‌يه‌ك له مامۆستايان و زانايانى ئايينى پێكهاتبوو.
له ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى، خۆشحاڵيى خۆى به بڕيارى گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ كوردستان ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن، هه‌روه‌ها جه‌ختى له ڕۆڵى زانايانى ئايينى له بڵاوكردنه‌وه و بره‌ودان به كولتوورى ميانڕه‌وى و ناتوندوتيژى كردەوە و ئه‌مه‌ى به په‌يامێكى گرنگ و خزمه‌تێكى گه‌وره بۆ كۆمه‌ڵگه ناوزه‌د كرد، هه‌موو پشتگيرييه‌كى هه‌رێمى كوردستان و دامه‌زراوه‌كانيشى بۆ گوتارى ميانڕه‌وى دووپات كرده‌وه.
له ديداره‌كه‌دا كه پارێزگارى هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى بره‌ودان به به‌هاكانى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێو پێكهاته جياكانى هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه ڕۆڵى مامۆستايانى ئايينييان له پێشخستنى گوتارى ميانڕه‌وى و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندڕه‌وى و توندوتيژیدا به پێويست و ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.