رۆژی چوارشەممە، 19ـی ئاداری 2025 فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئهندرۆ بيزڵى، كونسوڵى گشتیی بهريتانيا له ههرێمى كوردستان کرد.
بە گوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، "لەو دیدارەدا، پەرەسەندنەکانی پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت و ئاراستەی گفتوگۆ و دانوستاندنەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە، خرانە بەر باس".
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارودۆخی ناوچەکە و هەڵسەنگاندن بۆ رووداوەکانی سووریا و لێکەوتە و کاریگەرییەکانی بەسەر ناوچەکەدا کرا.
هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان؛ "لەبارەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، وێڕای جەختکردنەوە لە گرنگیی بەردەوامبوونی، پێویستیی هاوکاری و هاریکاریی هەمەلایەن بۆ سەرخستنی پرۆسەکە، دووپات کرایەوە".
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە پەیوەست بوو بە؛ تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و چۆنیەتیی پەرەپێدانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.