به‌هۆی بۆردوومانی چه‌ند ڕۆژه‌ی سوپای ئیسرائیلی بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ڵه‌ستین رایگه‌یاند ،ڕێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌رز بووه‌ته‌وه بۆ 326 هاوڵاتیی فه‌ڵه‌ستینی و 440 كه‌سیش بریندارن كه له‌ناویاندا ژن و منداڵ هه‌ن .
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19-3-2025 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ڵه‌ستین ئاماری فه‌رمی كوژراوانی بۆردوومانی چه‌ند ڕۆژه‌ی سوپای ئیسرائیلی بڵاوكرده‌وه بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه كه ڕێژه‌ی گیان له‌ده‌ستدان به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ 326 هاوڵاتیی و 440 كه‌سی تریش بریندارن .
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه زۆرینه‌ی كوژراو و برینداره‌كان ژن و منداڵن و له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه سوپای ئیسرائیلی به شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی بۆردوومانی به‌شی ڕۆژاوای كه‌رتی غه‌ززه‌ی ده‌ست پێكردووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌ڵه‌ستین دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه كه توانای ده‌رمان و چاره‌سه‌رییان زۆر سنوورداره، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه تا ئیستا زیاتر له 25 نه‌خۆشخانه‌ی گه‌وره له كه‌رتی غه‌ززه به‌ته‌واوی خاپوور بوونه و ئیسرائیلیش له ئیستادا به ته‌واوی ده‌روازه‌ی ره‌فعه‌ی داخستووه و ڕێگه نادات هیچ هاوكارییه‌كی مرۆیی و ته‌ندروستیی بگاته ده‌ستیان .
جێی باسه له سه‌ره‌تای مانگی ئادار و ڕۆژێك به‌ر له هاتنی مانگی ره‌مه‌زان له‌سه‌ر پیشنیاری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئیسرائیل ئاگربه‌ستی بۆ ماوه‌ی مانگی ره‌مه‌زان راگه‌یاند ، به‌ڵام چه‌ند ڕۆژێكه سوپای ئیسرائیل به بڕیاری بنیامین نه‌تانیاهو سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل تاك لایه‌نه ئاگربه‌سته‌كه‌ی شكاندووه و به‌چڕی بۆردوومانی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.