پۆلیسی گەرمیان ئاشكرای كرد كە ئەو كەسەیەیان دەستگیركردووە كە لە كەلار بە مەبەست چەند بارهەڵگرێكی سوتاندبوو.
پۆلیسی گەرمیان بڵاوی كردەوە: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە نزیک شارەوانی شارۆچكەی کەلار ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر سوتا، هەروەها ئەمڕۆ سێشەمەش لە گەڕەکی ئەندازیاران و گەڕەکی ئازادی تەنکەرێک و ئۆتۆمبێلێکی دیکەی بارهەڵگر سوتان، دەستبەجی مەفرەزەی پۆلیسی کەلار دەستیان بە لێكۆڵینەوەكان كرد.
بڵاویشی كردەوە: دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون و سوود بینین لە کامێراكانی چاودێری، توانرا تۆمەتباری سوتاندنی بارهەڵگرەكان دەستگیر بكرێت.
ئاماژەی بەوەش دا كە تۆمەتبارەكە ناوی (ب. ف. ح)ـە و لەدایکبووی ساڵی 2007ـە.
پۆلیسی گەرمیان جەختیشی كردەوە كە ئێستا بە بڕیاری دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەكە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەكانیش لەسەر ڕووداوەکان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.