Erbil 21°C چوارشەممە 19 ئازار 03:44

نووسینگەی سیستانی رێژەی سەرفیترەی بۆ هەر تاكێك بە 1500 دینار دیاری كرد

کوردستان TV
100%

نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق رێژەی سەرفیترەی بۆ هەر تاكێك لەم مانگە پیرۆزەی رەمەزاندا بۆ ئەمساڵ بە 1500 دینای عێراقی دیاری كرد، ئەمە لەكاتێكدایە كە لە هەرێمی كوردستان و هەروەها دیوانی وەقفی سوننیش بۆ ئەمسال سەرفیترە بە 3 هەزار دیناری دیاری كرابوو.

ئەمڕۆ سێشەممە نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەكان بڵاوی كردەوە: بڕی سەرفیترەی ئەمساڵ بۆ هەر تاكێك بریتییە لە 1500 دیناری عێراقی.

ئەمە لەكاتێكدایە كە لە سەرەتای مانگی رەمەزاندا دیوانی وەقفی سوننی عێراق رێژەی سەرفیترەی هەر تاكێكی بە 3 هەزار دیناری عێراقی دیاری كردبوو.

بەهەمانشێوە لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان رێژەی سەرفیترەی بۆ ئەمساڵ بە 3 هەزار دینار دیاری كردبوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.