Erbil 21°C چوارشەممە 19 ئازار 03:45

هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل ئاسایی دەبێتەوە

کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممەوە بەهۆی دروستبوونی كێشەیەكی تەكنیكی، هاتوچۆی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل راگیرابوو، خەریكە كێشەكان چارەسەر دەبن و هاتوچۆش لە دەروازە نێودەوڵەتییەكە ئاسایی دەبێتەوە.

راگەیاندنی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل رایگەیاند: لەلایەن بەرپرسانی دەروازەی خابوور لە بەری توركیا ئاگاداركراوینەتەوە كە گرفتە تەكنیكییەكان بەرەو چارەسەربوون دەچن.

راشیگەیاند: ئێستا هێدی هێدی هاتن و چوونی گەشتیاری و بازرگانی لە دەروازەكە دەستی پێ كردۆتەوە.

جەختیشی كردەوە كە ئەگەر هیچ كێشەیەكی دیكەی تەكنیكی دروست نەبێتەوە، لەچەند كاتژمێری داهاتوو هاتوچۆ لە دەروازەكە بە تەواوی ئاسایی دەبێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە رێكەوتی 18/3/2025 بەهۆی دروستبوونی كێشەی تەكنیكی لە سیستەمی بەشی پاسپۆرت لە دەروازەی خابوور لە بەری توركیا، هاتن و چوون لە دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بۆ گەشتیاری و بازرگانی بەتەواوی داخرابوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.