Erbil 21°C چوارشەممە 19 ئازار 03:43

دەربارەی کارەبای 24 کاتژمێری وەزیری كارەبا دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبا دەربارەی کارەبای 24 کاتژمێری و دوای دروستبوونی دەنگۆکان لەسەر گرانبوونی نرخەکەی، دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان و ڕایگەیاند: ئەو پارەیەی لە پڕۆژەی ڕووناکی بۆ هاووڵاتییان دێتەوە کەمترە لەو پارەیەی ئێستا دەیدەن بە پارەی مۆلیدە و نیشتمانی.

ئەمڕۆ سێشەممە كەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا ڕایگەیاند: ئەو پارەیەی هاووڵاتییان بۆ پڕۆژەی ڕووناکی (کارەبای 24 کاتژمێری) دەیدەن کەمترە لەو نرخەی ئێستا دەیدەن بە کارەبای نیشتمانی و مۆلیدە بەیەکەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد: پڕۆژەی رووناكی كارەبای 24 کاتژمێری بۆ هاووڵاتییانی كوردستان دابین دەكات، ئەم پڕۆژەیە خەونێك بوو كە چەندین ساڵە هاووڵاتییانی كوردستان چاوەڕوانی بوون.

وەزیری کارەبا گوتیشی: دڵنیایی دەدەین لە 90%ی هاووڵاتییان لە پڕۆژەی ڕووناكی پارەی زیاد نادەن، بۆیە پارەی پڕۆژەی ڕووناكی لە پارەی ئێستای موەلیدە كەمتر دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەنگی نابێت و ژینگەش پیس ناکات.

كەمال محەمەد دڵنیایشی دا لەوەی كە پڕۆژەی ڕووناکی لە بەرژەوەندی گشت هاووڵاتییانی کوردستان دەبێت، بۆیە پێویستە لەگەڵ ئەم پڕۆژەیە بین و پشتیوانی لێ بكەین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.