ئەمشەو سێشەممە لە چەند شارێكی باشووری ئیسڕائیل دەنگی زەنگی ئاگاداركردنەوە بیستراوە بەهۆی ئەوەی چەند مووشەكیك لە وڵاتی یەمەنەوە ئاراستەی ئەو شارانە كراون.
میدیاكانی ئیسڕائیل بڵاویان كردەوە: زەنگی ئاگاداركردنەوە لە شارەكانی بیئر سەبع و دیمونە و چەند ناوچەیەكی دیكەی باشووری ئیسڕائیل لێدراوە.
بڵاویشیان كردەوە: زەنگەكە بەهۆی ئاراستەكردنی مووشەك بووە لە یەمەنەوە بۆ سەر ئەم ناوچانە.
ئەمە لەكاتێكدایە كە ماوەی چەند رۆژێكە هێرشەكان بۆ سەر بارەگای حوسییەكان لە وڵاتی یەمەن لەلایەن ئەمەریكاوە چڕتر بوونەتەوە، لەبەرامبەریشدا حوسییەكان هێرشەكانیان بۆ سەر كەشتییە سەربازییەكان و شارەكانی ئیسڕائیل دەست پێ كردۆتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.