پۆلیسی هەولێر دوو كەسی بە تۆمەتی دزیكردن لە كۆگایەك راگەیاند كە بڕێكی زۆر پارە و چەندان لاپتۆپیان لەنێو كۆگاكەدا دزی بوو.
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: دوو تۆمەتبارمان بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی دزیکردن دەستگیر کرد.
راشیگەیاند: ئەو دوو تۆمەتبارە لە کۆگایەکی فرۆشتنی کەلوپەلی ناو ماڵ و چێشتخانە لە هەولێر هەڵسابوون بە دزینی بڕی (2 هەزار و 600 دۆلار) و بردنی (9 لاپتۆپ).
هەروەها رایگەیاند: هێزەكانمان لە کەمترین کاتدا توانیان شوێنی تۆمەتباران دەستنیشان بکەن و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوە، تۆمەتباران دەستگیر کران.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا كە هەردوو تۆمەتبارەكە دانیان ناوە بە تاوانەکانیان و ئێستاش بەپێی ماددەی (443) لە یاسای سزادان ڕاگیراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.