له حه‌سه‌كه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) و پارتی یه‌كێتیی دیموكراتیك (په‌یه‌ده) كۆبوونه‌وه و كۆبوونه‌وه‌كه‌ش ئه‌رێنی بووه.
ئه‌مڕۆ په‌یامنێری كوردستان تیڤی له سووریا تایبه‌ت به مالپه‌ری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند، له حه‌سه‌كه‌ی كوردستانی سووریا، ئه‌نه‌كه‌سه و په‌یه‌ده به مه‌به‌ستی رێكخستنی نێو ماڵی كورد كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا و باسیان له هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو كرد.
نافع عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا (په‌ده‌كه‌سه) تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له نێوان ئه‌نه‌كه‌سه و په‌یه‌ده به‌ڕێوه‌چوو كه چوار كاتژمێری خایاند و تیایدا شاندێكی ئه‌مه‌ریكی و مه‌زڵووم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك ئاماده بوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆبوونه‌وه‌كه زۆر ئه‌رێنی بووه و باس له‌وه كراوه چۆن به شاندێكی هاوبه‌ش بچنه دیمه‌شق و كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی كورد بكه‌ن.
پێشبینی ده‌كرێت سبه‌ی یان له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنی ئاگری نه‌ورۆز و به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی ئه‌نه‌كه‌سه و په‌یه‌ده بخێندرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.