له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ وه‌ستانی شه‌ڕی نێوان رووسیا و ئۆكراینا بڕیار وایه سبه‌ی سێشه‌ممه 18-3-2025 یه‌كه‌مین دیداری لوتكه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ و ڤلادیمێر پووتین به‌ڕێوه بچێت .
ئاژانسی هه‌واڵی (فرانس پرێس ) ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 17-3-2025 بڵاویكردووه‌ته‌وه، بڕیار وایه به‌یانی سێشه‌ممه دیداری لوتكه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی رووسیا ئه‌نجام بدرێت بۆ مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی پیشنیاره‌كانی لیژنه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی هه‌ردوولا كه ماوه‌ی مانگێكه له كۆبوونه‌وه دان بۆ پرسی وه‌ستانی جه‌نگ له‌نێوان رووسیا و ئۆكراینا .
لای خۆیه‌وه دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کرێملین ئەمڕۆ دووشەممە پلانەکانی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی له‌نێوان تره‌مپ و پووتینی خسته‌ڕوو، بەڵام ڕەتیکردەوە وردەکارییەکان بخاتەڕوو و ڕایگەیاند، به پێش ڕووداوه‌كان ناكه‌وین و بزانین ئاكامی كۆبوونه‌كه‌ی به‌یانی سه‌رۆك پووتین و سه‌رۆك تره‌مپ به‌كوێ ده‌گات له‌باره‌ی وه‌ستانی جه‌نگی سێ ساڵه‌ی نێوان رووسیا و ئۆكراینا ، دواتر وورده‌كارییه‌كان بۆ میدیاكان ده‌خه‌ینه‌ڕوو .
ئاژانسی (ئه‌سۆشیه‌تید ) ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دوای گه‌شتێكی له فلۆریدا بۆ واشنتۆن بۆ میدیاكاران رایگه‌یاندووه ، بزانین سبه‌ی سێشه‌ممه چیمان پێ ده‌كرێت له‌گه‌ل سه‌رۆك پووتین قسه ده‌كه‌م ،به‌هیوام جه‌نگ بوه‌ستێ و به ئاكامێكی باش بگه‌ین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.