ئەمڕۆ دووشەممە ئازاد تۆفیق بەفەرمی دەستی لە پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە هەڵگرت بەهۆی تەمەنی خانەنشینییەوە و بڕیارە نوخشە ناسح قایمقامی هەڵەبجە بە وەكالەت شوێنەكەی بگرێتەوە و كارەكان رایی بكات.
پارێزگای هەڵەبجە بڵاوی كردەوە "بەهۆی كۆتاییهاتنی تەمەنی خانەنشینەوە، ئازاد تۆفیق دەستی لە پۆستی پارێزگاری هەڵەبجە هەڵگرت، لە مەراسیمێكی شایستەدا ماڵئاوایی لە بەڕێوەبەران و فەرمانبەران و كارمەندانی دیوانی پارێزگا كرد و سوپاس و دەستخۆشی لێكردن كە لە ماوەی كاركردن پێكەوە و هیوای سەركەوتنی بۆ هەموولایەك خواست".
بڵاویشی كردەوە "دوبەدوای ئەوەش سەردانی بازگەی زەمەقی كرد و دەستخۆشی و سوپاسی ئاڕاستەی بەرپرسی بازگە و سەرجەم كارمەندانی بازگەكە كرد سوپاس و دەستخۆشی خۆی ئاڕاستەكردن كە لە ماوەی ساڵانی خزمەتیدا دڵسۆزانە ئەركی خۆیان جێبەجێ كردووە".
بەپێی یاسای خانەنشینی نوێ، ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و جێگرەکەی شاهێن حەمە ڕەزا لە 31ـی کانوونی یەکەمی 2024 خانەنشین بوون، بەڵام لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حكوومهتی ههرێمی كوردستانەوە ڕێگەیان پێدراوە لەسەر پۆستەکەیان بەردەوام بن هەتا پۆستی پارێزگار یەکلایی دەبێتەوە .
رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردووش ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دهربڕی لەسەر دیاریكردنی نوخشە ناسیح قایمقامی ئێستای هەڵەبجە، وەک پارێزگاری نوێی هەڵەبجە بە وەکالەت بۆ ڕاییكردنی نووسراوه كارگێڕییهكانی سنوورهكه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.