عه‌باس عراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیران له په‌یامێكیدا كه ئاڕاسته‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی كردووه و رایگه‌یاندووه ، پێشوازی له پێشنیازی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی جیهانی ده‌كه‌ین ،به‌ڵام له‌ژێر باری سیاسه‌تی فشار ناچینه ناو هیچ دانوستانێك بۆ ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی .
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13-3-2025 عه‌باس عراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ، هیچ ڕێككه‌وتنێك له‌ژێر باری فشار سه‌ركه‌وتوو نابێت و پرسه گرنگه‌كان ده‌بێت به متمانه و له‌یه‌كتر گه‌یشتن یه‌كلایی بكرێنه‌وه .
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران راشیگه‌یاند ، ئه‌گه‌ر بۆ پرسی چاره‌سه‌ری و ڕێككه‌وتن ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی جیهانی بیرۆكه‌ی چاره‌سه‌ری لایه ئاماده‌ی دانوستانین له‌گه‌ڵیان و پێشوازی لێده‌كه‌ین ، دڵنیاشین چاره‌سه‌ریان لایه .
له‌لایه‌كی تر ، هه‌ر دوێنێ چوارشه‌ممه 12-3-2025 عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران له وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپدا رایگه‌یاند ، ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی ده‌كات و ئاماده‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێویستین بۆیان له هه‌ر كرده‌یه‌كی سه‌ربازی كه بكرێته سه‌ریان تا ڕادده‌ی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمیش ناوه‌ستن و به‌رده‌وام ده‌بن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.