بەپێی توێژینەوەیەکی ڕێکخراوی (IQAir) لەسەر ئاستی جیهان زۆربەی دانیشتووانی دونیا لە هەوای پیسدا هەناسە دەدەن و دەژین، بەجۆرێک هەریەک لە وڵاتانی چاد، بەنگلادیش، پاکستان، هیندستان و کۆماری کۆنگۆ پیسترین هەوایان هەیە لە جیهاندا.
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکخراوی (IQAir) تایبەت بە لێکۆڵینەوەی کوالێتی ژینگەییی وڵاتان کە بنکە سەرەکییەکەی لە سعوودیەیە، خاوەنی پیسترین هەوای لەسەر ئاستی جیهاندا دیاری کرد بە سوود وەرگرتن لە 40 هەزار وێستگەی کوالێتی هەوا لەسەر ئاستی 138 وڵات.
بەپێی ئاماری ڕێکخراوەکە هەریەک لە وڵاتانی کۆنگۆ و چاد لە ئەفریقیا، بەنگلادیش، پاکستان و هیندستان لە کیشوەری ئاسیا خاوەنی پیسترین هەوان لەسەر ئاستی جیهاندا بەپێی ستانداردە جیهانییەكان.
هەر بەپێی ئەم توێژینەوەیە، چاد و بەنگلادیش لە ماوەی ڕابردوودا ئاستی تەمومژ و پیسی هەوا تێیاندا 15 هێندەی ئاستی ستاندارد بووە، هەروەها وڵاتی چاد لە ساڵی 2023 خاوەنی پیسترین هەوا بووە لە دونیادا.
هەرلەمبارەیەوە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات کە پابەندنەبوون بە رێنماییە نوێیەکانی ژینگە دەبێتە هۆی مەترسی لەسەر تەندروستی و پابەندبوون پێیانەوە دەتوانێت ژیانی ملیۆنان کەس رزگار بکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.