سه‌باره‌ت به‌و گرژییانه‌ی له دوو هه‌فته‌ی رابردوو له چه‌ند شارێكی كه‌ناراوه‌كانی سووریا روویدا و قوربانی زۆری لێكه‌وته‌وه سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، پێویسته له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كاتیی سووریا لێكۆلینه‌وه‌ی جددی له‌و رووداوانه بكرێت و بكه‌رانی له هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی سووریا سزا بدرێن كه بوونه هۆی شێواندنی دۆخی ئاسایشی سووریا .
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 12-3-2025 ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس ) رایگه‌یاند، ئیدانەی ئەو شه‌ڕو ئاڵۆزی و ڕووداوە توندوتیژییانەی ئه‌م دواییه‌ی شاره‌كانی تەرتوس و لازقیەی سووریا ده‌كه‌ین کە ڕوویاندا و دەبێت له‌لایه‌ن حكوومه‌تی كاتیی سووریا لێپرسینەوەی جددی لە بکەرانی پێشێلکارییەکان بکرێت .
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هۆشداریشی داوه دەبێت دەستبەجێ ئەو خوێنڕێژیە ڕابگیرێت و ھاووڵاتیانی مەدەنی له سووریا له هه‌ر پێكهاته‌یه‌كدا بن بپارێزرێن و سه‌قامگیری بۆ ناوه‌خۆی سووریا بگه‌ڕێته‌وه كه هه‌موو جیهان چاوی له‌سه‌ریه‌تی .
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ، له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی نا ئاسایی له‌باره‌ی دۆخی سووریا ئه‌نجام ده‌ده‌ین و دواتر بڕیار و راسپارده‌كان ده‌خه‌ینه ڕوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.