Erbil 14°C دووشەممە 10 ئازار 20:32

لێخۆشبوونی ئەمریكا بۆ عێراق تایبەت بە كڕینی غاز لە ئێران كۆتایهات

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بە عێراقی ڕاگەیاندووە نابێت چیدیکە غاز لە ئیران بکڕن، ئەمەش بۆ زیاتر کردنی فشاری ئابوورییە لەسەر ئێران.

هەروەها ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، پێشتر ئەمریکا لێخۆشبوونی دەرکردبوو لە کڕینی غازی ئێران بۆ دابینکردنی کارەبای عێراق بۆ ماوەیەکی کاتی، بەڵام چیدیکە رێگە بەوە نادات عێراق غاز لە ئێران بکڕێتەوە، ئەمەش بۆ زیادکردنی فشاری ئابوورییە بۆ سەر ئێران و لاوازکردنەتی لە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی.

دوایین لێخۆشبوونی ئەمریكا لەلایەن جۆ بایدن سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بۆ عێراق درێژ كرابووەو ماوەی درێژکردنەوەکە 120 ڕۆژ بوو.

ترەمپ گەڕایەوە سەر سیاسەتی (زۆرترین پەستان) لەسەر ئێران.

دوێنی شەممە ، گوتەبێژی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق، باسم عەوادی، جەختی لەوە کردەووە بەهیچ جۆرێک ئاگادارکردنەوەی فەرمیمان پێنەگەشتووە، سەبارەت بە ڕاگرتنی لێخۆشبونی ئەمریکا بۆ کڕینی غاز.

رۆیتەرز: پێشتر لەیەکەم هەڵبژاردنی ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، زۆرترین پەستانی بەرامبەر ئێران بەکار هێنا، دوای ئەوەی ئێران رازی نەبوو پێشخستنی چەکی ئەتۆمی ڕابگرێت، دوای ئەوەی ئێران ڕایانگەیاند توانیویانە پەرەی زیاتر بە چەکی ئەتۆمی بدەن سەرۆکی ئەمریکا سیاسەتی بەهێزترین پەستانی خستەوە سەر ئێران، بۆی چیدی کە نەتوانێت کار لەسەر چەکی ئەتۆمی بکات.

جیهان ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.