توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی كه له وڵاتی كوه‌یت ئه‌نجام دراوه ده‌ریخستووه ،نه‌خه‌وتنی به‌رده‌وام یان دره‌نگ خه‌وتن مه‌ترسی گه‌وره بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ زیاد ده‌كات له‌وانه‌ش نه‌خۆشییه‌كانی دڵ .
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه پزیشكانی پەیمانگای داسمان بۆ شەکرە لە وڵاتی کوەیت ئه‌نجامیان داوه لەسەر کاریگەرییەکانی کەمخەوی بۆیان ده‌ركه‌وتووه، نەخەوتن بۆ یەک شەو، شڵەژانێکی گەورە لە سیستەمی بەرگریی لەش دروست دەکات و دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، قەڵەوی و شەکرە و نه‌مانی د‌رك كردن .
نوسه‌رانی توێژینه‌وه‌كه ده‌ریانخستووه ، نه‌خه‌وتن مرۆڤ دوچاری گرفتی ته‌ندروستی گه‌وره ده‌كاته‌وه و زیانی زۆر به مێشك و یادگه و سیسته‌می لێدانی دڵ ده‌گه‌یه‌نێت ، جگه له‌وه‌ی كه هه‌وكردن له مرۆڤدا زیاد ده‌كات .
پسپۆرانی توێژینه‌وه‌كه هۆشداری تووندیان داوه به‌و كه‌سانه‌ی كه ئاڵووده‌ی كه‌مخه‌وی بوونه و داوایان لێده‌كه‌ن له‌پێناو ته‌ندروستی باش و ته‌مه‌نێكی درێژ و دووربوون له نه‌خۆشییه‌كان سیسته‌می خه‌وی خۆیان ڕێكبخه‌ن .
به‌پێی ستانداردی ته‌ندروستی جیهانیی هه‌موو مرۆڤێك له شه‌و و ڕۆژێكدا پێویستی به هه‌شت كاتژمێر خه‌وتن هه‌یه بۆ ریلاكسبوونی مێشك و خانه ده‌مارییه‌كان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.