سبه‌ی هه‌ینی 7-3-2025 كۆتا واده‌ی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپه بۆ وه‌ستانی هاورده‌كردنی غازی ئیران له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه ،تا ئیستاش هیچ واده‌یه‌ك بۆ درێژكردنه‌وه‌ی لێخۆشبوونه‌كه نییه .
پیش‌تر وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق به‌ڕوونی رایانگه‌یاند بوو ، ئه‌گه‌رچی تا ئیستا ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی ئاگاداری نه‌كردوونه‌ته‌وه بۆ وه‌ستانی هاورده‌كردنی غازی ئێران ،به‌ڵام نه‌یشارده‌وه كه حه‌وتی مانگی ئادار دوایین واده‌یه بۆ لێخۆشبوونه‌كه ،
وه‌زاره‌تی كاره‌با راشیگه‌یاندووه ، به وه‌ستانی هاورده‌كردنی غازی ئیران له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه ، به‌گشتی تووشی ئاسته‌نگی گه‌وره ده‌بین و 40%ی بڕی پێویستی كاره‌بای نیشتیمانی له ده‌ست ده‌ده‌ین و تا ئیستا هیچ جێگریه‌وه‌كیش بۆ ئه‌مه نییه.
جێی باسه ، ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ رژده له‌سه‌ر سنوورداركردنی توانا داراییه‌كانی ئیران له عێراقدا، له‌چوارچێوه‌ی زۆرترین فشار كه دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری له‌سه‌ر داوه ، وه‌ستانی هاورده‌كردنی غازی ئیران له‌لایه‌ن عێراق یه‌كێكه له‌و بڕیارانه‌ی كه وه‌كو فشاری ئه‌مه‌ریكا ده‌بینرێ بۆ سه‌ر ئێران و تا ئیستا ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی هیچ قسه‌یه‌كی نه‌كردووه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی لێخۆشبوونه‌كه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.