پێش نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ی ئاداری 2025، لە گوندی سۆفیانی سەر بە ناحیەی بنگردی قەزای دوکان له پارێزگای سلێمانی، خوشک و برایەک، لەکاتی یاریکردن لەبەردەم ماڵی خۆیان عەلاگەیەک هەڵدهگرنهوه لەپاش کردنەوەی زەرفێكی ناو عه‌لاگه‌كه ڕاستەوخۆ پیایاندا ده‌ته‌قێته‌وه .
پۆلیسی ناوچه‌كه ده‌ستی به لێكۆلینه‌وه‌كان كردووه و تا ئیستا دیار نییه عه‌لاگه‌كه چی تێدا بووه كه بووه‌ته هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌و زامداربوونی ئه‌و دوو منداڵه كه خوشك و بران .
به‌گوێره‌ی شاهێدحالهكانی ناوچه‌كه له گوندی سۆفیان، دوو مندالەکە خوشك و برای یه‌ك خێزانن و ناویان کەژێ میقداد تەمەن 7 ساڵان و کێوار میقداد تەمەن 9 ساڵان بووه ، کە بەهۆی تەقینەوەکە بەسەختی برینداربوونه و لە ئیستادا له نەخۆشخانەی ڕانیەوە ڕەوانەی شاری سلێمانی کراون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.