ڕوانگەی سوری ئاماژه به‌وه‌ش كرد: لەماوەی مانگی كانونی دووه‌می ئەمساڵدا تا ئێستا، فڕۆکەکانی تورکیا هەشت جار بۆردومانی ناوچە جیاوازەکانی سوریایان کردووە و بەهۆیەوە 630 کەس گیانیان لەدەستداوە کە لەو ڕێژەیە 56 کەسیان مه‌ده‌نین، كه له‌ناویاندا 7 ئافره‌ت 5 مندال و رۆژنامه‌نووسێك هه‌ن.
هه‌روه‌ها، ٢٥ ئەندامی هەسەدەش لەناو قوربانییەکاندا هەن و سێ سەربازی پله به‌رزی تورکیاش کوژراون.
دوای کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی بەسار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سوریا لە مانگی لە ڕێکەوتی 8ی كانوونی یه‌كه‌می سالی پار، گروپەکانی نزیک لە تورکیا هێرشی بەرفراوانیان بۆسەر ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستپێکرد و تا ئێستاش هێرشەکان درێژەیان هەیە و ئامانجی سەرەکی تورکیاش کۆنتڕۆڵکردنی بەنداوی تشرینە هەر بۆیە چەندین جار ناوجەکانی دەوربەری ئەو بەنداوەیان بۆردمان کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.