نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌ی عێراق عه‌لی سیستانی پێشتر به فه‌رمی رایگه‌یاندووه ،رۆژی یه‌كشه‌ممه 2-3-2025 یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌بیت .
لای خۆیه‌وه حكوومه‌تی سعودیه به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌وا تا ئیستا بڕیاری نه‌داوه كه ئایا به‌یانی شه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان ده‌بێت یاخود نا، به‌ڵكو له چاودێری كردنی بینینی مانگ به‌رده‌وامن .
هه‌روه‌ها وه‌قفی سونی عێراقیش تا ئیستا بڕیاری خۆیان نه‌داوه و خۆیان یه‌كلایی نه‌كردووه‌ته‌وه كه ئایا مانگ ده‌بینرێ یاخود نا بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانی شه‌ممه بكه‌ن به یه‌كه‌م رۆژی مانگی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ،
هه‌رێمی كوردستانیش له‌ڕێگه‌ی لیژنه تایبه‌تییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانی بینینی مانگ ده‌كات تا به فه‌رمی رایبگه‌یه‌نن كه به‌یانی شه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان ده‌بێت یاخود نا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.