سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێك لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا بڵاو دەكاتەوە و جەخت دەكاتەوە كە ئەوان ئامادەن بۆ هەر هاریکاری و ڕۆڵێک بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لەو وڵاتەدا.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەدا دەڵێت "پێشوازی و پشتگیری لە هەر هەولێکی چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکانی ناوچەکە دەکەم".
دەشڵێت "هەرێمی کوردستان هەمیشە فاکتەرێکی گرنگیی ئاشتی و تەناهی بووە لە ناوچەکەدا".
هەروەها دەڵێت "ئامادەیی خۆمان بۆ هەر هاریکاریی و ڕۆڵێک لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەردەبڕین".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.