Erbil 31°C شەممە 25 تەمووز 22:05

پەیامی سەرۆك بارزانی لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی و پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان

کوردستان TV
100%

سەرۆك بارزانی ئەمڕۆ پێنجشەممە پەیامێكی لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری لە توركیا و پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان بڵاو كردەوە.

سەرۆك بارزانی لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا رایگەیاند "بە هەموو توانایەک پشتیوانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیاین و ئاشتی بە تاکە ڕێگەی دروست بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەزانین".

سەبارەت بە پەیامەكەی عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆك بارزانی رایگەیاند "هیوادارین پەیامەكەی ئۆجەلان بگاتە ئەنجامێکی وا کە لە بەرژەوەندیی هەموو لایەک بێت".

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەی سەرۆك بارزانییە:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری لە تورکیا، جەخت لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆمان دەکەینەوە و بە هەموو توانایەک پشتیوانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیاین و ئاشتی بە تاکە ڕێگەی دروست بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەزانین.

هیوادارین پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان دەستپێکێک بێت بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئاشتی ڕێی خۆی بگرێت و، بگاتە ئەنجامێکی وا کە لە بەرژەوەندیی هەموو لایەک بێت.

مسعود بارزانی

27ی شوباتی 2025

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.