Erbil 31°C شەممە 25 تەمووز 23:06

کەسێک هاوسەرەکەی دەکوژێت و پۆلیس دەستگیری دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ی شوباتی 2025 بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، دوا ئەوەی لە قەزای بنەسڵاوە ئاگادار کرانەوە حاڵەتێکی کوشتن هەیە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەشتە شوێنی رووداوەکەو دەستی بە لێکۆڵینەوەکانیان کرد، لە لێکۆلینەوەکە دەرکەوت پیاوێک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە.

تۆمەتبار دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی، خۆی رادەستی ‌هێزەکانی پۆلیسی هەولێر کرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کراوەتەوە و تۆمەتبار بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.