ئاسایشی هەولێر سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەكات و لە كاتی هەوڵی دەستگیركردنیشیاندا رووبەڕووی هێزەكانی ئاسایش دەبنەوە.
ئاسایشی هەولێر رایگەیاند "دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەلایەن هێزەکانمان، لە دوو ئۆپڕسیۆنی جیاوازدا و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان، سێ تۆمەتبارمان بەناوەکانی (ف، ف، ع) و (ف، م، ف) و (ح، ط، أ) دەستگیر کرد".
راشیگەیاند "یەکێک لە تۆمەتبارەکان خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە".
هەروەها رایگەیاند "تۆمەتبارەكان لە کاتی دەستگیرکردنیان ڕووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بوونەوە، هەروەها لە کاتی دەستگیرکردنیشیان دەست گیرا بەسەر بڕی (1 کیلۆ و 800 گرام) ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و مەریجوانە و هیرۆین لەگەڵ چەند پارچە حەبێکی هۆشبەر، جگە لە چەکێکی بێ مۆڵەت لە جۆری دەمانچە و هەروەها کەلوپەلی پێوانە و کێشانی ماددەی هۆشبەر".
ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاووڵاتییانیشی كرد کە هەمیشە هاوکارییانن لە پێدانی زانیاریدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.