ئەمرۆ دوو شەمە 24ی شوباتی 2025، عیراق ئەنجامی سەرژمێری کردنی دانیشتوانی راگەیاند.
وەزارەتی پلاندانان رایگەیاند، ژمارەی دانیشتوانی عێراق ٤٦ ملیۆن و 118 هەزار کەسە 793 کەسە، ئەمە دواین ئەنجامەکانە کە پێی گەشتوون
بەپێی ئەنجامەکە، ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان، 6 ملیۆن و 503 هەزار کەسە.
وەزارەتی پڵاندانان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی داتای دانیشتوانی ههرێمی كوردستانی بەم شێوەیە خستەروو:
دانیشتوان بەپێی ناوچەکان، شار نشین 70.17٪ پێک دەهێنن و 29.83٪ گوند نشینەکان پێکی دەهێنن.
دانیشتوانان بەگوێرەی تەمەن لە هەرێمی کوردستان:
تەمەنی خوار پێنج ساڵ: 9.92٪
تەمەنی (٥-١٤)ساڵ: 21.76٪
تەمەنی (١٥-٦٤)ساڵ: 63.92٪
تەمەنی سەرو (٦٥)ساڵ: 4.4٪
باری خێزانداری
بەگوێرەی ئەنجامەکانی سەرژمێری، تەمەنی مامناوەند لە هاوسەرگیری یەکەم 22.24 ساڵە و پیاوان 24.06 ساڵ و مێینەکان 20.7 ساڵن.
دابەشکردنی دانیشتوان بەپێی باری خێزانی لە هەرێمی کوردستان:
سەڵت: 41٪
خێزاندار: 55.83٪
تەلاقدەر/تەڵاقدراو: 0.66٪
بێوەژن: 2.18٪
جیابونەوە: 0.33٪ .
مردن و لەدایک بوون
لە کوردستان رێژەکە 34.4٪
رێژەی لەدایک بوون لە هەرێمی کوردستان 3.5٪.
دۆخی ئابووری
سەرژمێری گشتی دانیشتوان دەریخستووە کە ڕێژەی دانیشتوانی چالاک لە ڕووی ئابوورییەوە لە هەرێمی کوردستان دەگاتە 46.06٪.
پەروەردە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.