دەستەی گشتیی كەشناسی عێراق پێشبینی كرد، سبەی سێشەممە كەشوهەوای ناوچەكان بەراورد بە ئەمڕۆ ساردتر بێت، هەروەها پلەی گەرمی شارەكانی هەرێمی كوردستان خوار سفری سیلیزی بێت.
كەشناسی عێراق پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاو كردەوە:
هەولێر: (-5) پلەی سیلیزی
سلێمانی: (-6) پلەی سیلیزی
دهۆك: (-5) پلەی سیلیزی
كەركووك: (-2) پلەی سیلیزی
كەشناسی هەروەها رایگەیاند، لە بەشێك لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق پلەكانی گەرما بۆ خوار سفری سیلیزی دادەبەزێت، لەوانە (بەغدا، نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە، ئەنباڕ و واسیت).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.