بەرگریی شارستانیی راپەڕین رایگەیاند، ئەو دوو پۆلیسەی پاسەوانی سنووریان رزگاركردووە كە بەهۆی بەفربارینەوە گیریان خواردبوو.
بەرگریی شارستانی راپەڕین رایگەیاند: دوای ئەوەی دوێنی یەكشەممە ئاگادار کراینەوە کە دوو پۆلیسی پاسەوانی سنوور لە مەرزی کێلی لە ناو بەفر گیریان خواردووە، بەردەوام تیمەکانمان بەھاوکاری تیمەكانی ڕێگاوبان، بەفڕماڵین، پۆلیسی پاسەوانی سنوور، شارەوانی، ئاسایشی بازگەکان، لە ھەوڵدابوون بۆ ئازادکردنیان.
ئاماژەی بەوەش دا كە بە ھۆی بارینی بەفرێکی زۆر ئاستەنگ بۆ ڕزگار بوونیان دروستببوو، بەڵام ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر 2:34ی دوای نیوەڕۆ بەھەوڵ و کۆششی تیمەکان هەردوو پۆلیسەكەی پاسەوانی سنوور بەسەلامەتی ڕزگار کران .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.