حكوومه‌تی ئیسڕائیل بڕیاری داوه بۆ مانگی ره‌مه‌زان ڕێوشوێنی ئه‌منی تووند بۆ نوێژخوێنه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بگرێته به‌ر كه سه‌ردانی مزگه‌وتی ئه‌قسا ده‌كه‌ن و مه‌رجی تازه‌ی داناوه .
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ی میدیا ئیسرائیلییه‌كان ،حكوومه‌تی ئیسرائیل بڕیاری داوه ڕێگری بكات له‌و زیندانیه فه‌ڵه‌ستینیانه‌ی كه له میانی پڕۆسه‌ی ئاڵوگۆركردنی دیله‌كان له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست ئازادكراون كه سه‌ردانی مزگه‌وتی ئه‌قسا بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی په‌رستشه‌كانی ناو مانگی ره‌مه‌زان له‌و مزگه‌وته‌دا .
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان ،حكوومه‌تی ئیسرائیل بڕیاری داوه له‌ناو مانگی ره‌مه‌زاندا رۆژانه سێ هه‌زار سه‌رباز له ده‌وری مزگه‌وتی ئه‌قسا و له سنووری نێوان قودس و مزگه‌وتی ئه‌قسا جێگیر بكات و شوایهكی سه‌ربازی دروست بكات بۆ سنووردار كردنی سه‌ردانیكه‌رانی مزگه‌وتی ئه‌قسا ، بڕیاریشی داوه 10 هه‌زار هاوڵاتی فه‌ڵه‌ستینی ڕێگه‌یان پی بدرێت بۆ هاموشۆكردنی مزگه‌وتی ئه‌قسا له مانگی ره‌مه‌زاندا به‌مه‌رجێك له سه‌رووی ته‌مه‌نی 50 ساڵیدا بن .
جێی باسه ساڵانه حكوومه‌تی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ره‌مه‌زان ئه‌و ڕێوشوێنه ئه‌منییانه ده‌گرێته به‌ر به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی موسوڵمانی فه‌ڵه‌ستنیی كه بیانه‌وێت سه‌ردانی مزگه‌وتی ئه‌قسا بكه‌ن كه له دوای ڕووگه‌ی كه‌عبه دووه‌م پیرزترین شوێنه لای موسوڵمانه‌كانی جیهان .چه‌ندین ساڵه شه‌ڕو ئاڵۆزییه‌كان له‌سه‌ری به‌رده‌وامه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.