وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كە بەم نزیكانە لەگەڵ حكوومەتی فیدڕالی لەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست دەگەنە چارەسەرێكی گونجاو.
ئەمڕۆ یەكشەممە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی کرد لە نوێنەرانی بەشێک لە فەرمانبەرانی گرێبەستی دامەزراوەی پەرەپێدان کە لە وەزارەتی تەندروستی دەوام دەکەن و مووچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.
لە دیدارێکدا وەزیری دارایی گوێبیستی داواکارییەکانیان بوو، وەک هەمیشە پشتیوانی خۆی بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان دووپات کردەوە و ڕایگەیاند كە لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق داوای زیادکردنی میلاک و تەرخانی داراییان بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست کردووە، هەروەها چاوەڕوانن لە داهاتوویەکی نزیکدا لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ لەسەر ئەم بابەتانە بگەن بە چارەسەرێکی گونجاو.
سەبارەت بە گۆڕینی ناونیشانی ئەو فەرمانبەرانە لە گرێبەستی پەرەپێدانەوە بۆ گرێبەستی ئاسایی لەسەر وەزارەتی دارایی، وەزیری دارایی ڕایگەیاند كە ئەوان وەک وەزارەتی دارایی ڕەزامەندن لەسەر گۆڕینی ناونیشانەکانیان لە گرێبەستی پەرەپێدانەوە بۆ گرێبەستی ئاسایی لەسەر وەزارەتی دارایی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.