لە بەیاننامەکەی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی سەبارەت بە تەواوکردنی ڕێکارەکانی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی خاو لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە هاتووە، دەمانەوێت ئەوە ڕوون بکەینەوە کە سەرەڕای پشتڕاستکردنەوەی پابەندبوونی حکومەتی هەرێم بە جێبەجێکردنی یاسای هەموارکردنەوەی یاسای یەکەمی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی، کە پەیوەستە بە دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی بەرهەمهێنراو لە کێڵگەکانی هەرێمەوە بۆ بەندەری جیهانی تورکیا له رێگای کۆمپانیای (سۆمۆ)،
بەڵام لە دیدارە هاوبەشەکەمان لەگەڵ شاندی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی کە لە 18ی شوباتی 2025 لە هەولێر ئەنجامدرا، ئەوە دووپاتکرایەوە کە جێبەجێکردنی ئەو یاسای سەرەوە پێویستی بەوەیە، پێش دەستپێکردنی هەناردەکردن، ڕێککەوتنێک لەسەر ئەو بڕە تەرخانکراوانەی بۆ مەبەستی بەکارهێنانی ناوخۆیی بەپێی پێویستی ڕاستەقینەی هەرێم و پابەندبوونەکانی، هاوشێوەی ههموو ناوچهكانی عێراق.
لایەنی فیدراڵی ڕوونیشیکردەوە، ئەو بابەتە پێویستی بە ڕەزامەندی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ هەیە.
لەلایەکی دیکەوە، دووبارە هەناردەکردنەوە پێویستی بە ڕێککەوتن هەیە لەسەر میکانیزمێکی دیاریکراو و ڕوون بۆ خەرجکردنی باجی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە بۆ حکومەتی هەرێم، وەک لە یاساکەدا هاتووە و بە وردی، کە لە کۆنووسی کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ شاندی وەزارەتی نەوتی فیدراڵیدا ئاماژه پێكراوه.
لایەنی فیدراڵی ڕوونیشی کردەوە کە ئەم بابەتە پەیوەندی بە وەزارەتی دارایی فیدراڵیەوە هەیە و پێویستی بە تاوتوێکردنی ئەم بابەتە هەیە لەگەڵیدا.
لهم چوارچێوهیهدا جەخت لهسهر لایەنی فیدراڵی دەکەینەوە كه پێویسته به خێرا ئهو پرسانهی سهرهوه چارەسەر بكهن و ڕەزامەندی لە دەسەڵاتی فیدراڵی وهربگرن، کە لە کۆبوونەوەکەدا بە وردی باسمان کرد.
حکومەتی هەرێم جەخت لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەکاتەوە بە زووترین کات لەلایەن كۆمپانیای (سۆمۆ) و دانانی داهاتەکانی لە خەزێنەی فیدراڵی دابنێ بۆ خزمهتی بەرژەوەندی گشتی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.