دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریكا شاخه‌وان عه‌بدوڵلا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندووه ، ئه‌مه‌ریكا ڕژده له‌سه‌ر زوو هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و بڕیاریشه له داهاتوویه‌كی نزیكدا چه‌ند بڕیارێك له‌سه‌ر عێراق بدات به‌هۆی بوونی هێزه میلیبشیاكانه‌وه كه له‌به‌رژه‌وه‌نندی عێراق نابێت .
شاخه‌وان عه‌بدوڵلا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ی شوبات له پرێس كۆنفرانسێكدا دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئه‌مه‌ریكا بۆ رۆژناڤانان رایگه‌یاند ، حكوومه‌تی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێداگره كه هه‌رچی زووه نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده‌ی جیهان بكرێته‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش په‌یامی فه‌رمی بۆ حكوومه‌تی عێراق ناردووه .
شاخه‌وان عه‌بدوڵلا بۆ میدیاكاران ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو ، له‌مه‌ودوا حكوومه‌تی عێراق هیچ بیانوویه‌كی له‌به‌ر ده‌ستدا نیه بۆ دواخستنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ،چونكه له لایه‌ك نه‌وت هه‌نارده ده‌كرێته‌وه ، له‌لایه‌كی تر حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌موو پابه‌ندییه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌غدا جێبه‌جێ كردووه ،بۆیه هیوادارین ئه‌مساڵ هیچ گرفتێك بۆ مووچه دروست نه‌كرێت و ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه وه‌كو خۆی جێبه‌جی بكرێت .
له‌باره‌ی هێزه میلیشیاكان و چه‌ند پرسێكی تری ناوخۆی عێراق شاخه‌وان عه‌بدوڵلا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق راشیگه‌یاندووه ، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌مه‌ریكا قسه‌ی كردووه و ئه‌وان نیگه‌رانن له‌وه‌ی كه حكوومه‌تی عێراقی وه‌كو پیویست گوێ به په‌یامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نادات سه‌باره‌ت به بوونی هێزه چه‌كداره‌كان و نه‌وت و پرسی دارایی و بانكی ، دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی تازه‌ی ئه‌مه‌ریكا و به‌رپرسی فایلی عێراق پێی گوتراوه كه له داهاتوودا چه‌ندین بڕیار و ڕێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ر عێراق ده‌گرنه به‌ر كه ڕه‌نگه له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدا نه‌بیت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.